بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دابینکردنی ئاسایش بۆ فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی ئەبوغرێب.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری شەوی هەینی سەردانی بنکەی پۆلیسی ئەبوغرێبی کرد ، پاشانیش هەستا بەسەردانی نەخۆشخانەی ئەبووغرێب
وجەختی کردەوەسەر گرنگی دابینکردنی ئەمنیەت بۆ فەرمانبەرانی پزیشکی.
هەروەها هەستا بەسەردانی زاڵگەیەکی دەروازەی پایتەخت وجەختی کردەوەسەر مامەڵەیەکی باش لەگەڵ هاووڵاتیان، جگەلەوەش وەزیری ناوخۆ گوێی گرت لە داواکاری وکێشەکانی فەرمانبەران و سەرجەم ئەوشوێنانەی کە سەردانیانی کرد وفەرمانی دا کە بەپێی یاساو ڕێکاری کارگێڕی پێداویستیەکانیان دابین بکرێن.