بەغداد/ INA
حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی دەستگیرکردنی دووتیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبارڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە ڕایگەیاند هێزێک لەلیوای 27 ی حەشدی شەعبی توانی دوو تیرۆریست لەئەنباڕ دەستگیر بکات.
وتیشی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو تیرۆرست دەستگیرکران کەسەربە چەتەکانی داعشن ولە زاڵگەی (تحدی) کەدەکەوێتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ئەویش لەبەرئەوەی هەردووکیان ناویان لە لیستی داواکراواندا هەبوو، پاشانیش ڕێکاری یاساییان بەرامبەر وەرگیرا.