مندلاوی داوادەکات کە دەروازەی سومار بکرێتەوە

ناوخۆ
  • 17-03-2023, 18:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی داوای لەحکومەت کرد کە دەروازەی سومار جارێکی دی بکرێتەوە.
    بەیاننامەی نووسینگەی مندلاوی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند مندلاوی لەمیانەی سەردانی بۆ مندلی و دەروازەی سومار بەیاوەری سەرۆکی دەروازەسنووریەکان 
    عمڕ وائلی و پارێزگاری دیالە موسەنناتمیمی وفەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکەو نوێنەری حەشدی شەعبی لەدیالە .
    وتیشی کە مندلاوی بەشێوەیەکی فەرمی نووسراوی کردووە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە دەروازەی سنووری سوماربکرێتەوە.
    جەختیشی لەوەکردەوە کەپێویستە ئەم دەروازەیە ئاوەدانبکرێتەوەو سەرجەم پێداویستی و خزمەتگوزاریەکانی بۆ دابین بکرێت، بۆئەم مەبەستەش پێویستە هەماهەنگی بکرێت لەنێوان پارێزگاو هێزەئەمنیەکانی ئەوشوێنەو هێزەکانی حەشدی شەعبی تاکو ڕەوانەکردنی نەوت و مادەهۆشبەرەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت ، و سوودی بازرگانی و گەشتیاری بە ناوچەکە بگەیەنێت.
    هەروەها مندلاوی لەمیانەی سەردانەکیدا چاوی کەوت بەژمارەیەک هاووڵاتی وگوێی گرت بۆ کێشەوگرفتەکانیان.