بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی دوو هۆکاری دیاریکرد بۆ قەدەغەکردنی کاری تەکسی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان عەمید زیادقەیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتیەکە یاسای هاتووچۆ جێبەجێدەکات، و 100 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ ئەو سەرپێچیە یاساییە دەستنیشان کردووە ، هەروەها داوایکرد لە سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت کە لەبەردوو هۆکار کاری تەکسی نەکەن یەکەمیان ئەوەیە کە بەسەرپێچی یاسایی هەژماردەکرێت و دووەمیش ئەوەیە کە شۆفێرانی تەکسی دەرگای ڕزقیان لێ تەسک دەبێتەوە چونکە تەکسیەکان باجی پیشەیان لێوەردەگیرێت.