بەغداد/ INA وەردە عەبدۆل ئەمیر
ئەمیندارێتی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە 60 پارچەزەوی بۆ پڕۆژی بینای قوتابخانەکان دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەئەمیندارێتی بەغداد محمد ڕوبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران لەسەرجەم پارێزگاکاندا پارچەزەوی بۆ پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانە دابین دەکرێت و 60 پارچەزەوی بۆ 6 بەرێوەبەرایەتی پەروەردە دابین دەکرێت.
هەروەها لەشاری بەغداش پارچەزەوی زۆر هەن کە ئامادەدەکرێن بۆ دروستکردنی قوتابخانە .