بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختی لەوەکردەوەکە هەڵمەتی مەزن دەکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی مندەلی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مندلاوی قەزای مندلی کردەوەلەشاری دیالە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەگەڕانەوەی بارودۆخی سروشتی بۆ مندلی کە چل ساڵە لێی بێبەش بووە.
هەروەها مندلاوی لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژێمی دیکتاتۆری مافەکانی مندلی زەوت کردبوو بەڵام ئێستا بارودۆخی سروشتی شوێنەکه دەگەڕێتەوە ، جەختیشی لەوەکردەوە کە هەڵمەتێکی بونیادنانەوەی مەزن ئەنجام دەدرێت بۆ مەندلی.
هەروەها مندلی سوپاسی هەموو کۆششە دڵسۆزەکانی کرد کە خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاووڵاتیان دەکەن و پێداگریشی کرد لەسەرئەوەی کە لەئایندەدا ئاوی پاک دابین دەکرێت و بیری ئیرتیوازی زیاتر لێدەدرێت و دەروازەی سنووری مەندلی پەڕەی پێدەدرێت بۆ گەشتیاران.