بەغداد - INA
ئیڤان فایق جابرو وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئەمرۆ پێنجشەممە، رایگەاند: بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بۆ خێزانەكانی ناو كەمپەكان سەبەتەیەكی خۆراكی تایبەت دابن دەكرێت و هاوكات وادەی بەخشینی مینحەی دارایی دیاریكرد .
ئیڤان فایق جابرو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، ئێمە بەخشینێكی دارایی یەك ملیۆن و نیو دیناریمان ئاراستەی هەزار خێزان كرد، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی خۆیان خێزان بەڕێوەدەبن.
وتیشی: ئەو دابینكردنە 50٪ یان زیاتر بۆ پرۆژەی داهات تەرخان دەكرێت بۆ بێوەژنان و ئافرەتانی تەڵاقدراو و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو پرۆژانە دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی 2023 دەست پێ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەدا: لەڕۆژانی داهاتوودا مینحەی یەك ملیۆن و نیو دینار دەست پێدەكات و تایبەتە بەگەڕانەوەی ژنان بۆ هاندانیان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان.
وتیشی: بەخشینەكە بۆ ئەوانەی ناو كەمپەكان دەبێت و ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئەولەویەتیان دەبێت لە خەرجكردنی ئەم بەخشینە،و رونیشیكردەوە: وەزارەت دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ تەرخانكردنی سەبەتەیەكی تایبەت بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بۆ خێزانەكانی ناو كەمپەكان و بەرنامەكان لەگەڵ ئاوارەكان.