بانكی رافیدەین وەجبەیەكی نوێی پێشینەی خانەنشینان دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 16-03-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی دووەم وەجبەی پێشینەی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی راگەیاند لەڕێگەی ئامرازەكانی پێدانی ئەلكترۆنییەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پێشینەی خانەنشینان لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار دەست پێدەكات.
    لەبەیاننامەكەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە: خەرجكردنی ئەو پێشینەیە لەڕێگەی ئاگاداركردنەوەی خانەنشینان كراوە بەناردنی پەیامێكی دەقی ئاگاداركردنەوەی لەپێدانی پێشینەكە، دوای تەواوكردنی هەموو ڕێوشوێنەكانی بەخشین و خەرجكردنی لەڕێگەی ماستەركارتەەوە كە هاوسەنگی دارایی بۆی پڕكراوەتەوە، و داواشی لە خانەنشینان كرد سەردانی لقەكانی بانك یان ئاڵوگۆڕی دەرەوە بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێی پێشینەكان بە یەك لەدوای یەك و بەپێی خشتە و كاتەكانی داواكاران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەلیكترۆنیی بانكی ڕافیدەینەوە.