هەولێر _INA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەبونەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بەلاوە کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،له بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان و سڵاو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌نێرين.
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، مۆركى ڕسوايى و شه‌رمه‌زارييه به نه‌وچه‌وانى تاوانكارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهيى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستانه. له چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له پێنج هه‌زار مرۆڤى بێ‌تاوان و له سروشت و له هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.
گه‌لى كوردستان به يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه كه چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدا به‌خشيوه. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانى ئاوا له هيچ شوێنێك دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م ياده‌دا سوپاسى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه پێويستيان به خزمه‌تى زياتره. ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و ياسا بڕيارى داوه، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
له كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانییان ده‌كه‌ينه‌وه، به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانين. به موكوڕييه‌وه له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى كه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان