مەندەلاوی داوای بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان عێراق و كۆماری چیك دەكات لەبوارەكانی ئابووری و وەبەرهێناندا

ناوخۆ
  • 15-03-2023, 22:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، داوای هاوكاری زیاتری نێوان كۆماری چیك و عێراقی كرد بەتایبەتی لەبواری ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و وزە و جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی لە میانەی دیدارێكیدا لە ئۆفیسەكەی خۆی لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری چیك لەعێراق پیتەر شتیبانك و وەفدی یاوەری باسی لە بەرزكردنەوەی دیمەنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی كرد، لە ئاڵوگۆڕی سەردانەكان لەسەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن و هاتنی كۆمپانیاكانی چیك بۆ بەشداریكردن لەپرۆژەكانی گەشەپێدان.
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە، لە پێویستی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەش و بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕگەكانی خولی سێیەمی كۆبوونەوەكانی پەیوەست بە هەماهەنگی ئابووری و زانستی و فەرهەنگی و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی چوونەناوەوەی بازرگانانی عێراق بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە گوێرەی توانای ئابووری نێوان هەردوو وڵات.