راگەیاندنی ئەمنی: ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی لە ئۆپەراسیۆنەكانی دیالەدا دەستییان بەسەردا گیرا

ئەمنی
  • 15-03-2023, 21:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی لەكاتی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكان لە دیالە ڕایگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بەئامانجی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەپاندنی هەیمەنەی یاسا و پاراستنی هاوڵاتیان، یەكە ئەمنییەكانی ناو بەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، كە بریتین لە یەكەی جۆراوجۆر و هێزی تایبەت و وەڵامدانەوەی خێرا و بەش و پێكهاتەكانی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، یەكەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و مەفرەزەكانی ئاژانس و دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەكان و ئۆپەراسیۆنەكانیان لە بەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، بەردەوامن لە ئۆپراسیۆن.
    ئاشكراشیكرد: ئەم یەكانە توانیان دەستبگرن بەسەر دوو بۆمبی تەوقیتكراو (10) دەمانچە و (61) تفەنگ و (117) مەخزەنی تەقەمەنی و (14) دەمانچەی دەنگی و (1263) كەرەستەی جیاواز و (3) دوربینی تفەنگ و (10) ئۆتۆمبیلی سەرپێچی و (8) ماتۆڕسكیل و (18) مەخزەنی دەمانچە.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: سەپاندنی شكۆی دەوڵەت ئەركێكی نیشتمانیە و یەكە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان، بۆ دەستگیركردنی لە یاسا دەرچوان و تێكشكاندنی تیرۆریستییەكان لە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆنی دیالە.