بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە پارێزگای میسان سەردانی ژمارەیەك لە خانەوادەی شەهیدان و بریندارەكانی كرد. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: سەرۆك وەزیران خانەوادەی شەهید مقدەمی فرۆكەوان مەروان مەجید ساعیدی و خانەوادەی بریندار نەقیبی پۆلیسی فیدڕاڵی ریاز ئەحمەد وهم-ی بەسەركردەوە. لەو سەردانەدا عەبادی رایگەیاند: شەهید و بریندارەكان بەدیهێنەری سەركەوتنن و مایەی شانازی عێراقن بە گیانفیداییان زەوی و مرۆڤ ئازادكران.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد