بەغداد - INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمرۆ چوارشەممە، ناوەڕۆكی بەڵگەنامەی نیشتمانی لەسەر سیاسەتی دانیشتوان ڕاگەیاند كە بەم دواییانە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دانیشتوانەوە پەسەندكرا.
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەبەر ڕۆشنایی بەدواداچوونی ئامانجە بەردەوامەكانی گەشەسەندنی ساڵی 2030، وەزارەتەكە كاردەكات، لە ڕێگەی پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵەیەوە، بۆ جێكردنەوەی ژمارەی دانیشتوان لە عێراقدا، لە بەرەوپێشبردنی ئەو سیاسەتانەی كە ئامانجیان ئەوەیە خەڵك بتوانن دەستیان بگات بە خزمەتگوزارییەكان و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكەن.
ڕونیشیكردەوە: وەزارەتەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی دانیشتوانی نەتەوەیەكگرتووەكان بەڵگەنامەی نیشتمانی نوێكراوەی بۆ سیاسەتی دانیشتوان ئامادەكردووە و بەڵگەنامەكە دیدی درێژخایەنی لەخۆ گرتووە، لە ڕێگەی كۆمەڵێك تەوەری گرنگ و بنەڕەتییەوە، كە لە پێشدا گرنگیدانی پێویست بە كێشەی دانیشتوانە لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیدا و كاركردن بۆ پركردنی بۆشایی كەرتی نیشتەجێبوون، باشتركردنی ئاستی پەروەردەوە گەشەپێدانی كەرتی تەندروستی و گرنگیدان بەكێشەی پلاندانانی خێزان و پێشخستنی ئاستی داهات و بەهێزكردنی لاوان و پشتیوانیكردنی گروپە لاوازەكان و بەدەستهێنانی شەراكەت و بەهێزكردنی ژنان و گرنگیدان بەلێكۆڵینەوە و و توێژینەوە لەسەر پرسی دانیشتوان.
ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەنجومەنی باڵای دانیشتوان كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات، بەم دواییانە ئەم بەڵگەنامەیەی پەسەند كردووە.