هێڵی ئاسمانی عێراق و ئاژانسی فڕۆكەوانی ئەوروپی گفتوگۆیان كرد لەسەر هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر باڵندەی سەوز

ناوخۆ
  • 15-03-2023, 20:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی ئەوروپا گفتوگۆیان كرد لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەی سەر باڵندەی سەوز.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە كەریم كازم حسێن سەرۆكایەتی وەفدی كۆمپانیای كرد بۆ كۆبونەوەیەكی فراوان لە شاری دوبەی ئیمارات، كە وەفدێكی ئاژانسی سەلامەتی فڕۆكەوانی ئەوروپا (EASA)و وەفدێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق بەشداربوون.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەو ڕێوشوێنانە كرا كە هێڵی ئاسمانی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی ئەوروپا لەسەر باڵندەی سەوز.
    لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق تەئكیدیكردەوە كەبەڕێوەبردنی هێڵی ئاسمانی عێراق لەڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبیس سەعداوی هەنگاوی گرنگی ناوە لە تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی، كە بریتی بوو لە پابەندبوون بە هەموو پێداویستیەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، بە تایبەتی ئەوانەی EASA كە بووە هۆی لابردنی قەدەغەی گەشتەكانی لە ئەوروپا و لە میانەی ئەم كۆبوونەوەیەدا بە وردی پێشكەش كرا.