بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە، گەرایەوە بەغدای پایتەخت، لەدوایی كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، لەدوایی كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق كەسەردانی هەردوو پارێزگای هەولێر وسلێمانی كرد.