بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: كە راپەڕینی شەعبانیە رەنگدانەوەی بەهێزی عێراقییەكان و هاوهەڵوێستی و ئیرادەیان بووە بۆ رزگاربوون لەناعەدالەتی و گەندەڵی.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی ئەمڕۆ لە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران پێشانگایەكی دیكۆمێنتی بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دەستپێكردنی راپەڕینی شەعبانیە كردەوە، كە لەلایەن كوتلەی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا و دەزگای شەهیدانەوە رێكخرابوو، لەژێر دروشمی (راپەڕینی جەماوەری لاپەڕەیەك كە زەمینەی بۆ رووخاندنی دیكتاتۆرییەتی خۆشكرد).
مەندەلاوی جەختی لەوەكردەوە: كە راپەڕینی پیرۆزی شەعبانیە سەرەتای ڕاستەقینەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو بوو، چونكە بەربەستی ترس لە ناو خەڵكدا شكاند و ڕەتكردنەوەی ناعەدالەتی و گەندەڵی لەلایەن ئازادیخوازانەوە بەردەوام بوو، و ڕەنگدانەوەی هاوهەڵوێستی عێراقییەكان و هێزو ئیرادەیان بوو بۆ ڕزگاربوون لەستەم.
داواشیكرد سوود لەم بۆنە مەزنە بەبڵاوكردنەوەی ئەو بەڵگەو وێنەیە وەربگیرێت كەڕووی ناشیرینی ئەو ڕژێمە دیكتاتۆریە نیشان دەدات كە قێزەونترین تاوانی دژ بە هەموو خەڵك ئەنجامداوە.