سەرۆك وەزیران جەخت لەگرنگیی كاری پێكەویی كردەوە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە ناوخۆییەكان

سیاسی
  • 15-03-2023, 19:14
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لەسلێمانی كۆبووەوەو جەختی لەسەر گرنگیی كاری پێكەویی كردەوە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە ناوخۆییەكان.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێسوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لەشاری سلێمانی كرد.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەدیدرێكدا لەبارەگای جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، كە وەزیری پلاندنانی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئیدارەی هەڵەبجە ئامادەیبوون، دواپێشهاتەكانی رەوشی گشتی لەهەرێم و پارێزگای سلێمانی و شاری هەڵەبجە خرانەروو. 
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەگرنگی كاری هاوئاهەنگی كرد بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیە ناوخۆیەكان لە سەر ئەو بنەمایانە كەلەدەستووردا هاتووە. 
    هەروەها سودانی پێویستی بوونی رووبەرووبوونەوەی ڕكمانەیەكان لەسەر ئاستی ئابووری یان لەسەر ئاستی گەشەپێدان و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاووڵاتیان روونكردەوە، چونكە پێویستە و كارە لەپێشینەكانە، بۆ سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئاشتی ناوخۆیی. 
    هاوكات لەلایی خۆیەوە قوباد تاڵەبانی بڕیاری حكومەت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی یاسایی گۆڕینی هەڵەبجە بۆ پارێزگا بەرزنرخاند، كەسۆزێكی رەوا بوو بۆ قوربانیانی ئەم شارە كەرووبەروویی دڕندەترین هێرشی سەردەمی ڕژێمی دكتاتۆر بوووەوە.  
    هەروەها پشتگیری خۆشی بۆ ئاراستەی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی چاكسازی و بەدەستهاتنی بەرنامەی حكومەت بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقیەكان دووپاتكردەوە.