بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 5 تۆمەتباری بەتاوانی جۆراوجۆر بەپێی فەرمانی دادوەر ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: یەكەكانی فیرقە دووی پۆلیسی فیدراڵی و لە ناوچەكانی بەرپرسیاریەتی لە ناوچەكانی ملحانیە و گەڕەكی كرێكاران و گەرەكی ئازادی و گەرەكی حەتین لە بەغداد، توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیر بكەن بەپێی فەرمانی دادوەر بە تاوانی دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ناكۆكی.
ئاشكراشیكرد: دەمانچەیەك كە هی یەكێك لە تۆمەتبارەكان بوو دەستی بەسەردا گیراوە و رەوانەی لایەنی تایبەتمەند كراون بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.