ئاسایشی نیشتمانی ناسنامەی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات كەسەر بە چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنی تارمیە كوژراون

ئەمنی
  • 15-03-2023, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ناسنامەی ئەو دوو چەتەی تیرۆریستی داعشی ئاشكرا كرد كە لە ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا كە ئەمڕۆ لە قەزای تارمیە ئەنجامدرا، كوژران.
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە ، كە "ئەو دوو كوژراوەیە بریتین لە: تیرۆریستەكە (ئەبو قەیس فەراجی)، نازناوی (ئەبو سامر)، كە لە ئێستادا پۆستی گشتی شەریعەتی بۆ بەناو دەوڵەتی باكوری بەغدا، و پێشتر بەرپرسیار بوو لە دیل و كوژراوەكان، و تیرۆریست (عەبدولوەهاب محمد الفراجی)، پێشتر بە (ئەبو مەنسور) ناسرابوو، دوای ئەوەی پۆستی ئابوریناسی گشتی وەرگرت ، و لە ئێستادا نازناوی (ویسام الفراجی) یان (مەروان)ە، و پۆستی بەرپرسی مەفرەزە ئەمنییەكانی بەدەستەوە بوو.