كەشناسی: شەپۆلی بارانبارین تا سبەی بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 15-03-2023, 13:56
  • +A -A

    بەغدا- INA
    دەستەی کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلی بارانبارین تا سبەی بەردەوام دەبێت، هاوکات ناوچەکانی ڕوودانی بارانبارینی بەخوڕ دیاری دەکات.
     عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کەشناسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "شەپۆلی بارانبارین تا سبەی لە ناوچەکانی باکور بەردەوام دەبێت".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ناوچەکانی سنوور لە گەڵ ئێران بارانێکی بەخوڕ ببارێت".