بەغدا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، لە شاری سلێمانی، سەردانی گۆڕی جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆمار کۆچکردووی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە ، "سودانی سەردانی گۆڕی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی کرد، سورەتی فاتیحەی خوێندەوە، و.تاجە گوڵینەی لەسەر مەزارگەکە دانا."
لە وتارەکەیدا کە لە تۆماری سەردانەکاندا نووسیویەتی، سودانی ئاماژەی بە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو مام جەلال کرد لە بنیاتنانی دەوڵەتی دوای ٢٠٠٣ و نووسینی دەستوور، و حیکمەت و نیشتمانپەروەرییەکەی کە پێویستی بە ئیلهام هەیە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی… هەرێمی کوردستان کە سەقامگیرییە بۆ هەموو عێراق.