بەسرە- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەری سەرۆکوەزیران و پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای بەسرە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە کۆنفرانسی زانستی سەرەتایەکی نوێیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئارەستەی كارەكانمان.
عیدانی لە وتارێکدا کە لە میانی کردنەوەی چالاکییەکانی حەڤدەهەمین (چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی)ی زانستی کۆمەڵەی عێراقی بۆ زانستە ئامارییەکان، لە پارێزگای بەسرە پێشکەشی کرد، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ئاماژەی بەوەشکرد، كە شانازییە بۆ من نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سودانی بکەم، لە کۆنفرانسێکی وا گرنگدا بۆ عێراق، ڕەنگە دەستپێکی سەرەتای نوێ ڕاستکردنەوەی هەندێک ڕێگا بێت کە زیانیان بە وڵاتەکە گەیاندووە.
پارێزگاری بەسرە "سوپاسی خۆی بۆ بەرپرسانی کۆنفرانسەکە لە پارێزگای بەسرە" دەربڕی، ئاماژەی بەوەشکرد، "بەسرە دەستیکردووە بە پەیڕەوکردنی ڕێگای ڕاست بۆ پێشخستنی پارێزگاکە سەرەتا، و بۆ ئەوەی ڕووی گەشاوەی وڵاتێکی وەک عێراق بێت کە هەڵگری ئامێژوو و میرات و شارستانیەتەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو پڕۆسەیەی ئاوەدانکردنەوە کە لە بەسرە ڕوویدا بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، سەرژمێری دروستیش دەستیپێکردووە و هەموو شتێک کە پێویستمانە بەپێی بابەتی زانستی بەرەوپێش چووە".
ناوبراو ئاماژەی بە "سود وەرگرتن لە کۆنفرانسەکە و ئەزموونی بەستنی لە بەسرە" کرد، جەختیشی کردەوە کە "لە ساڵانی داهاتوودا، کۆنفرانسەکە بە هەوڵی ئەو کەسانەی لێپرسراون و بوونی زانایانی عێراق لەسەر زەوییەکە فراوانتر دەبێت لە بەسرە."