بەغداد/ INA
وەزیری خوێندنی باڵا نعیم عبودی لەگەڵ باڵیۆزی سوریا لەعێڕاق ستام جدعان دنداح باسیان لەهاریکاری زانستی کرد.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیڕی خوێندنی باڵا نعیم عبودی پێشوازیکردلە باڵیۆزی سوریا ستام جدعان دنداح، لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەهاریکاری نێوان هەردوولادا کرا بۆ پەڕەپێدانی زانستی بەتایبەتی پاش ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (لەعێڕاقدا بخوێنە) کە دەسپێشخەریەکە ئاسۆکانی خوێندن و ڕۆشنبیری واڵاتر دەکات و سوود زانیاری و شارەزایی ئەکادیمی ئاڵوگۆڕپێدەکات.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی سوریا ستراتیژیەت وڕوانگەی وەزارەتی خوێندنی باڵای بەرزنرخاند
و پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاندبۆ پڕۆژەکەی وەزیری خوێندنی باڵای عێڕاقی نعیم عبودی بۆ کەمەندکێشکردنی قوتابیان لەسەرانسەری جیهانەوە و ئەنجامدانی کۆنگرەی زانستی و گۆڕینەوەی شارەزایی زانکۆیی.