بەغداد/ INA ورد عبدالامیر
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئامادەباشی خۆی ڕاگەیاند بۆ شەپۆلی بارانبارین.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی عەمید جودت عبدالرحمن لەلێدوانێدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی بەگوێرەی فەرمانگەی کەشناسی بارانی بەخوڕو مامناوەند دەبارێت، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەفەرمانی بەڕێوەبەرلیوا محسن کازم سەرجەم بنکەکانی لە ئامادەباشیدادەبن و سەرجەم ئامێرو تیمەکان ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو وسێڵاوەکان بەتایبەتی لە گەڕەکەکان.
وتیشی ئامادەباشیەکان دەسپێشخەرین و لەهەرڕووداوێکدا پەیوەندی بکرێت بەژمارە تەلەفۆنی 115 ، زانیاریەکانی پەیوەست بە لافاوەکانیش بڵاودەکرێنەوە.