سودانی جەخت لەبەردەوامی حکومەت بۆ دروستکردنی بروا ومتمانە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق دەکاتەوە

سیاسی
  • 15-03-2023, 00:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێوارە خوانێک بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەئامادەبوونی سەرۆکی حزبەکان ونوێنەرانی پێکهاتەکانی هەرێم ساز دەکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی  لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە وتێدا هاتووە ئەمڕۆ سێ شەممە، لەشاری هەولێر، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەدڕێژەی سەردانی بەڕێزیان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
    لەکۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی لەبەردەوامی حکومەت بۆ دروستکردنی بروا ومتمانە لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق کردەوە وتی: ئەگەر ئیرادەیەکی راستەقینە هەبێت هەموو کێشەکان چارەسەریان هەیە.
    لەلایی خۆیەوە بارزانی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەربڕی، وسوپاسی خۆشی ڕاگەیاند بۆ پرۆژەی یاسایی گۆڕینی هەڵەپچە بۆ پارێزگا، و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵ لەبواری چاکسازی دووپاتکردەوە، کەعێراق دەگەینێتە کەنارێکی ئارام. 
     بارزانی ئێوارە خوانێک بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەئامادەبوونی سەرۆکی حزبەکان لەهەرێم و نوێنەری ئایین وپێکهاتەکان سازکرد.
    لەپەیڤێکدا لەبەرامبەر ئامادەبووان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بەجیاوازیەکانی دا کەفاکتەری بەهێزبوونە لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق، هەروەها تەبەنیکردنی ئەم تێروانینە بنیاتنەرە لەلایەن حکومەتەوە دووپاتیکردەوە، بەڕێزیان روونیکردەوە کەهاوبەشی لەنێوان نەوەکانی گەلی عێراقی یەگکرتوو ئاراستەی ئایندە و پێشکەوتنە. بەڕێزیان دووپاتیکردەوە کەدەستواژەی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر نەماوە و پێویستە بەرەوە هاوبەشیەکی بەهێز بۆ هاوکاری و گەشەپێدان هەنگاو بنێین. 
    هەروەها سەرۆکی حزب و نوێنەری ئایین و پێکهاتەکان خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، ودووپاتیان کردەوە کەبەرنامەی حکومەتی بەڕێز سودانی هەڵگری ئاسۆیەکی هیوابەخشە بۆ عێراقیەکان، وسەردان وبەشداریکردنی لەگەڵ نەوەکانی گەلی کورد لەئاهەنگ گێرانی بەبەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز بەرز نرخاند.