بەغداد_INA
سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند ،ئەمڕۆ سێ شەممە، لەهەولێر، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەچوارچێوەی سەردانی بەڕێزیان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.
لەدیدارێکدا کۆمەڵێک لەبابەت وپرسی هاوبەش باسکران، وجەخت لەکاری هاوبەش وهاوکاری کراوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان بەغدا وهەولێر.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەکردەوە کەحکومەت ئیرادە و حەزێکی جددی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەپرسە هەڵواسراوەکانی بەشێوەیەکی کۆتایی، وگەیشتن بەئاسۆیەکی فراوان لەکاری هاوبەش ودەرفەتی ئابووری، کەخێر بۆ نەوەی گەلەکەمان لەکوردستان وهەموو پارێزگەکان بگەرێتەوە.
لەلایی خۆیەوە بەڕێز مەسرور بارزانی پەرۆشی حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامی گفتوگۆیەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کەپێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، ولەئەنجامیدا پەسەندکردنی پرۆژەی یاسایی بودجەی لێیکەوتوتەوە، وهەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکیەکان، وبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەپچە بەرزنرخاند، کەهاوکاتە لەگەڵ کیمیابارانکردنی لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری.