بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تا 3هەزاردۆلار بە گەشتیاران بفڕۆشێت.
بەیاننامەی بانکی ڕافیدەین کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی میکانیزمێکی نوێ داڕێژراوە بۆ فڕۆشی دۆلار کە لەڕۆژی چوارشەممەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد کاری پێدەکرێت.
وتیشی کە 3000 دۆلار لەباتی 7 هەزاردۆلار بەگەشتیاران دەفڕۆشرێت بە نرخی فەرمی کەدەکاتە 1320 دینار.
وتیشی کە دیناری عێڕاقی لە لقەکانی بانکەکەوە دادەنرێت.