بەغداد – ا ه ع جەبار لعێبی وەزیری نەوت تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پشتیوانیكردن لە لیژنەی وزاری بۆ چاودێریكردنی بەرهەمهێنانی نەوت كە رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوتی دەرەوەی ئەو رێكخراوە لەسەر پێكهێنانی ئەو لیژنەیە رێكەوتبوون. لعێبی لە میانی وتارێكیدا كە لە كۆبونەوەی هەشتەمی لیژنەی وزاری هاوبەش بۆ چاودێریكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە شاری جددەی سعودیە بەرێوەچوو و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) بەدواداچوونی بۆ كرا، رایگەیاند: پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە مێژوویی ناوبرد و دەڵێت ئەو بریارە بەشێوەیەكی بەرفراوان بازاڕەكانی لە دابەزینی نرخی نەوت رزگار كرد و توانی هاوسەنگی و متمانە بۆ بازاڕەكانی جیهان بگەڕێنێتەوە.