بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە خوێنی شەهیدانی دیالە بەفیڕۆناچێت.
بەیاننامەی نووسینگەی مندلاوی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مندلاوی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لەشێخ مستاف تمیمی و ژمارەیەک لە پیاوماقوڵانی شاری دیالە.
مندلاوی لەمیانەی دیدارەکەدا کۆششی پیاوماقوڵانی دیالەی بەرزنرخاند لە پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ، جەختیشی لەوەکردەوەکە خوێنی ئەوانە بەفیڕۆناچێت کە بەناهەق لە مقدادیە کوژران، دەستی یاساش دەگاتە ئەو تۆمەتبارانەی کە ئەوتاوانەیان ئەنجام داوە.