سەرۆک وەزیران گەیشتە هەولێر

سیاسی
  • 14-03-2023, 16:44
  • +A -A

     بەغداد_INA

    سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی لەهەولێر کۆبووەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەشاری هەولێر لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، لەچوارچێوەی سەردانێکی دا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق کەسەردانی هەر دوو شاری هەولێر وسلێمانی دەکات.
    بەڕێز بارزانی نیوەڕۆ خوانێک بۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەکرد کە ژمارەیەک لەبەرپرس و سەرکردە کوردستانیەکان لەگەڵ سەرۆکی پارت و نوێنەرانی پێکهاتەکان ئامادەبوون.
    بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەپەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ هاوبەندی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسیەکان و بەدەستهاتنی لێکگەیشتنی زیاتر بەشێوەیەک رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر ئەدای گشتی لەپێشکێش کردنی خزمەتگوزاریەکان بەهاووڵاتیان.
    لەلایی خۆیەوە بەڕێز مەسعود بارزانی خۆشحاڵی خۆی بەهەوڵەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و پشتگیری خۆشی بۆ بەرنامەی حکومەت دەربڕی کەچەند تەوەر لەخۆی دەگرێت توانای هەڵساندنەوەی واقیعی ئابووری و گەشەسەندنی عێراق هەیە.
    لەم سەردانەدا شاندێکی حکومی یاوەری بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکات کە لەبەڕێزان وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان وکۆچ وکۆچبەران و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکان و جێگری سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و برکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و ژمارەیەک لەڕاوێژکاران پێکهاتووە