بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕوونکرنەوەیەکی دەرکرددەربارەی پێدانی دۆلار لە فڕۆکەخانەی بەغداد بۆ گەشتیاران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە وتی دەربارەی ئەوەی لەمیدیاکاندا بڵاودەکرێتەوە لەمەڕ قەرەباڵغی لەوەرگرتنی دۆلار جەخت دەکەینەوەسەر پابەندبوونمان بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی لەڕووی دیاریکردنی سەکۆی ئەلکتڕۆنی و ڕێکخستنی پڕۆسەکانی دۆلار.
وتیشی کە دواکەوتن لەم پڕۆسەیەدا بۆڕێکارەکان دەگەڕێتەوە کە کەماوەیەکی دەوێت، لەهەمان کاتیشدا داوای لە گەشتیاران کرد کە لەهەمان ڕۆژی گەشتەکەدا و پێش چونەناو فڕۆکەوە پێویستە گەشتیار پڕۆسەی وەرگرتنی دۆلار تەواوبکات.