بەغداد/ INA
دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئافرەتێکی دەستگیرکردووە لە دەروازەی شلامچە بەمادەی هۆشبەرەوە.
بەیاننامەی دەروازە سنووریەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئافرەتێکی گەشتیاری دەستگیرکردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانیە و مادەی هۆشبەری کریستالی پێبووە.
وتیشی کە پڕۆسەکە لەلایەن پشکنەرانی ئافرەتەوە کەسەربە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەسنووریەکانن ئەنجام درا بەهاوکاری پۆلیسی گومرک لە هۆڵی دەروازەی شلامچەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکرایەوەو تاوانبارەکەش ڕادەستی پۆلیس کرا.