بەغداد/INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی چوارشەممەلەناوچەکانی ناوەڕاست نیمچەهەوردەبێت و پاشان لە ڕۆژاواداباران دەبارێت و لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیشدا باران و بروسکەدەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە کەچی لە ڕۆژاوادا نزم دەبێتەوە، لە باکووریش نیمچەهەور ولە ڕۆژاوادا باران و بروسکە دەبێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت لە ڕۆژاوادا، لەباشووریشدا نیمچە هەورو پاشان لە ڕۆژاواداهەورباران دەبێت و بارانەکەش مامناوەندی دەبێت و پاش نیوەڕۆش لە ڕۆژهەڵاتیدا بروسکە دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبێتەوە.
وتیشی ڕۆژی پێنجشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەورو ڕێژنەباران دەبێت لە ڕۆژهەڵات ، لەباکووریش هەورو باران وبروسکە دەبێت لەباشووریش هەندێک هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات دادەبەزێت.
ڕۆژی هەینیش لەسەرانسەری وڵات نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکووربەرزدەبێتەوە،
ڕۆژی شەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت و نیمچەهەوریش دەبێت لەهەندێک شوێندا، لەباکووریش ساف و ساماڵ دەبێت و پاشان بۆ نیمچەهەوردەگۆڕێت، لەناوچەی باشووریش ساف و هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزدەبێتەوە.