سەرۆک کۆماربەبۆنەی جەژنی بڕۆنایا پیرۆزبای ئاڕاستەی سوببەکان دەکات

سیاسی
  • 14-03-2023, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەبەبۆنەی جەژنی بڕۆنایاوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سوببەکان کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سوببەکان دەکەین بەبۆنەی جەژنی بڕۆنایاوە ، وتیشی هیواخوازین سوببەکان لەگەڵ سرجەم عێڕاقیەکاندا بە ئاشتی بژین و بەشداریکردنی ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ پێکهاتەکانی دی لە بونیادنان و پێشخستن لەمێژوودا لەبەرچاوگیراوەو لەیادناکرێت.