بەغداد_INA
گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سازیكرد:
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ـ ته‌رخانكراوه‌كانی په‌ترۆدۆلار نزیكه‌ی 2 تریلیۆن دینار ده‌بێت، وبه‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش ده‌كرێن، و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانیش 2.5 ترلیۆن دینار ده‌بێت و مافمان به‌پارێزگاكان داوه گوژمه ته‌رخانكراوه‌كان بسرینه‌وه نه‌ك ته‌نها گوژمه پشتگیریه‌كان.
ـ بودجه"دامه‌زراندنی سندووقی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان" له‌خۆی ده‌گرێت و بڕی 1 تریلۆن دینارمان ته‌رخانكردووه، به‌ئاراسته‌ی كه‌رتی تایبه‌ته. به‌ره‌و ئاماده‌كردنی سیسته‌مێكی تایبه‌ت هه‌نگاو ده‌نیێن وله‌نیشته‌جێبوون و دروستكردنی قوتابخانه‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌ین.
ـ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت وده‌وڵه‌ت له‌چاره‌سه‌ریه‌كانی ئابووری و قه‌یرانه درێژخایه‌نه‌كان كه‌توشی هاووڵاتیان ده‌بنه‌وه.
ـ ئه‌مڕۆ پێویستمان به 8000 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه، به‌پێی شێوازی كاركردن پێوستمان به‌پێنچ ساڵ هه‌یه بۆ بۆ دورستكردنی 1000 قوتابخانه، كه‌واته پێویستمان به 40 ساڵ هه‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌م قوتابخانه‌كان، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی زیادبوونی ئه‌م ژماره‌یه.
ـ له‌م پرۆژه‌یه ( سندووقی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان) دروستكردنی 8000 قوتابخانه به‌یه‌ك جاره‌كی ده‌ستپێ ده‌كه‌ین، وكه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی ده‌كات به‌پێی مۆدێلێكی ئابووری كه‌رێگای بڕینی ده‌یسه‌پێنێت، وه‌كو دانی پاره‌یه به‌شێوه‌ی قست یان رێكه‌وتنی چینی، یان ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه، هه‌مان بنه‌مایه بڕینی به‌شێك له‌داهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، وه‌كو نیشته‌جێ وكاره‌با و ته‌ندروستی و قوتابخانه‌كان به‌رێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه.
ـ به‌شداریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌روماڵێكی مرۆیی بۆمان دابین ده‌كات وده‌كرێت له‌ئاینده‌دا سوود لێی وه‌ربگرین، و گه‌ره‌نتی سه‌روه‌ری پرۆژه پیشه‌سازی و كشتوكاڵیه‌كان كه‌كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی ده‌كات به‌حكومه‌ت ده‌دات، كه‌ئه‌مه ئێستا له‌ئارادایه.
ـ ئه‌ڵمانیا به‌شداری له‌پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌عێراق جێبه‌جێ ده‌كات ده‌كات، به‌رێگای پێدانی كارگه‌كان به‌ئێمه و حكومه‌ت دیاری ده‌كات. ده‌رگاكانمان واڵایه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌ته به‌شداربووه‌كان له‌پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
ـ كه‌رتی تایبه‌تی راسته‌قینه كه‌پرۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات دروست ده‌كه‌ین، وبه‌رنامه‌ی حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی حكومی تایبه‌ت له‌خۆی گرتووه به‌گوژمه‌ی نزیكه‌ی 1.865 ترلیۆن دینار تایبه‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه پزیشكیه‌كان، كه‌جیان له‌پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی تیمی حكومه‌ت.
ـ له‌م بودجه‌یه‌دا، گوژمه‌ی هاورده‌كردنی كاره‌با كه‌مان كردووته‌وه له‌دوایی به‌كار خستنی وێتسگه نوێیه‌كان. وشایسته دارایه‌كانی جووتیاران بۆ وه‌رزی كشتوكاڵی ئێستا به‌گوژمه‌ی 2.5 ترلیۆن دینارمان دابین كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی به‌رهه‌م خه‌رج ده‌كرێن.
ـ 400 ملیار دینار بۆ سندووقی پرۆژه بچووكه‌كان له‌وه‌زاره‌تی كار زیادمان كردووه، و سه‌روماڵی بانكی پیشه‌سازی به‌گۆژمه‌ی 400 ملیار دینار زیادمان كردووه.
ـ پرۆژه یاسایی بودجه بۆ سێ ساڵ پشتگیری رێكه‌وتنی سیاسی هه‌یه له‌دوایی گفتوگۆیه‌ك له‌نێو هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه، نامانه‌وێت سیناریۆیه‌كانی بودجه‌ی حكومه‌ته پێشووه‌كان دووباره بكه‌ینه‌وه له‌كاتی ده‌كه‌وته ژێر كێشمه‌كێشمی په‌رله‌مان و دووباره كۆپیه‌كی جیاواز بۆ حكومه‌ت ده‌نارده‌وه.
ـ لێگه‌یشتن و كێشمه‌كێش ده‌بێت له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌كۆتایی بێن، گوێمان به‌راو بۆچوونه‌كانی نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت گرتووه، كه‌هه‌مووان وه‌زیریان له‌ناو حكومه‌ت هه‌یه.
ـ حكومه‌ت ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن و به‌رگریكردن له‌یاسایی بودجه چونكه بروامان پێیه‌تی، و پێشوازی له‌هه‌موو رایه‌كی ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌یاساكه له‌ناو هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا یان له‌ده‌ره‌وه‌ی.
ـ له‌په‌رله‌مان ئاماده ده‌بین و گفتوگۆی بودجه‌ی ده‌كه‌ین له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی به‌رپرسیارانه‌دا، ئامانجمان گه‌یشتنه به‌یاسایه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات و ئاواتی ده‌وڵه‌تیش جێبه‌جێ بكات.
ـ عیبره‌ت له‌قه‌باره‌تی پاره نییه له‌ناو بودجه‌دا، به‌ڵام عیبره‌ت له‌جێبه‌جێكردنی و سه‌لامه‌تی رێكاره‌كان وپاراستنی ماڵی گشتیه له‌گه‌نده‌ڵكاران كه‌چاودێری یاسا و ته‌رخانكراوه‌كانی ده‌كه‌ن.
ـ حكومه‌ت له‌پێش هه‌مووان پیگیره به‌چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه، وئێمه له‌پێش چاودێری ئاماده ده‌بین بۆ چاودێریكردنی هه‌ر كه‌موكوریه‌ك یان هه‌ر لایه‌نێك بیه‌ویت پاره‌ی بودجه‌ی بۆ مه‌به‌ستی حزبی یان كه‌سایه‌تی یان ناوچه‌گه‌ری به‌كاری بهێنێت.
ـ یاسایی بودجه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه به‌هه‌موو پیكهاته‌كانیه‌وه، كاتی گفتوگۆیه‌كان سه‌باره‌ت به‌بودجه له‌به‌رچاو ده‌گرین و لێگه‌یشتن و سازان به‌پێی ته‌به‌نیه‌كانی حكومه‌ت بووه.
ـ گوژمه‌ی 197 ترلیۆن دینار بۆ یه‌ك ساڵ ته‌رخانكراوه و له‌به‌ر رۆشنایی ژماره و گۆڕانكاریه‌كان دووباره ده‌بێته‌وه. به‌ڵام كورتهێنان به‌گوژمه‌ی 23 ترلیۆن دینار ده‌درێته‌وه له‌گه‌ڵ تاپۆیه‌كانی نیشتیمانی به‌به‌هایی 5 ترلیۆن دینار و دیوانی داخلی 3 ترلیۆن دینار و ئالوگۆڕی گه‌نجینه به‌نزیكه‌ی 22 ترلیۆن دینار ده‌بێت.
ـ كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی خه‌رچكردنی پاره‌ی بودجه به‌پێی مه‌رسوومی خۆی و 30% له‌داهاته‌كانی دارایی بۆ پارێزگاكان له‌چوارچێوه‌ی شایسته‌كانی په‌ترۆدۆلاری پێشوو ته‌رخان ده‌كرێت.
ـ كه‌رتی تایبه‌تی كاریگه‌ر هاوكاری حكومه‌ت ده‌كات بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ووڵات، پشتگیریكردنی ته‌نها وشه‌یه‌ك نییه بۆ دڵخۆش كردن، ده‌بێ بروا به‌كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین و كۆتایی به‌دواخستنی پشتگیریكردنی بهێنین.
ـ پیاوانی كاری عێراقی توانا و ومه‌ردایه‌تیان هه‌یه و ده‌بیت به‌ده‌وری ئه‌وانه نه‌سورێنه‌وه كه‌خۆیان له‌بڕیاره‌كان ده‌دۆزنه‌وه، وپێشتر گه‌ره‌نتی سه‌روه‌ریمان به‌وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی دانانی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بامان داوه.
ـ ده‌بێ ئه‌و پاره‌ی كه‌له‌هاورده ده‌روات ئاراسته بكرێت بۆ كه‌رتی تایبه‌ت. وپرۆژه‌كانی ئه‌م كه‌رته ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ كاری، وتۆپه‌كه له‌یاریگای كه‌رتی تایبه‌تدایه له‌داویی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاسانكاریمان بۆیان پێشكێش كردووه.
ـ حكومه‌ت ئه‌مڕۆ دیدگای خۆی له‌هه‌موو كه‌رته‌كان، و زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی ئه‌م دیدگایه‌ش پشت به‌جێه‌جێكردنی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت. و7 وه‌به‌رهێنه‌رمان هه‌یه شاره نیشته‌جێبووه‌كان به‌پێی دیدگای حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن.
ـ به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی هه‌روه‌كو بودجه‌كانی پێشوو ده‌بێت كه 12.6 و به‌لێگه‌یشتن و رێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتین كه‌بوو هۆی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه.
گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سازیكرد:
(به‌شی یه‌كه‌م)
ـ بودجه‌ی ساڵانی (2023، 2024، 2025) په‌سه‌ندكرا كه‌یه‌كه‌م بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده ده‌كرێت و كاتێكی ته‌واوی بردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه وتاوتووێكردنی و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌خۆی ده‌گرێت.
ـ حكومه‌ته‌كانی پێشوو بوونی كێشه‌ی ڵاوازی په‌یوه‌ندی له‌نێوان به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و بودجه‌كانی په‌سه‌ندی كردووه ئاراسته‌ی كردووه و دواكه‌وتنی بودجه‌ی ئه‌م ساڵیش به‌مه‌ستی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه بووه.
ـ جه‌ختمان كردووته‌وه كه‌ئه‌وه‌ی ته‌به‌نیمان كردووه له‌كاره‌پێشینه‌كان له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، له‌ناو ئه‌م بودجه‌یه‌دا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ دووباره ده‌بێته‌وه، به‌پێی یاسایی به‌ڕێوبه‌ری دارایی ژماره (6) كه‌رێگا به‌حكومه‌ت ده‌دات بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌كان بۆ زیاتر له‌ساڵێك.
ـ ئێمه به‌رپرسین له‌هه‌مبه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆژه و پلان و سیاسه‌ته‌كانی ناو بودجه‌دا و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ده‌توانن گۆرانكاری تێدا بكه‌ن به‌رزامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌نرخی نه‌وت و ژماره‌كان كرا.
ـ ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ردانه‌یه بۆ حكومه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، وده‌ربرین له‌بروابوونمان ده‌كات كه‌دیدگا و ئامانجان هه‌یه بۆیه ئه‌م پرۆژه بودجه‌یه‌ی ئێستامان پێشكێش كردووه.
ـ گرنگی ئه‌م هه‌نگاوه خۆی له‌پشتگیریكردنی سه‌قامگیری دارایی ده‌بێنته‌وه. هه‌میشه وه‌زاره‌ته‌كان ده‌چوونه ناو قوناغی سوباته‌وه له‌سه‌ره‌تا و كۆتایی ساڵدا تا په‌سه‌ندكردنی بودجه، له‌م قوناغه‌دا كار راده‌وه‌ستا، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌هه‌مبه‌ر ئیفیلیجێكی شه‌ش مانگین، په‌یوه‌سته به‌رێكار وپرۆه و گرێبه‌سته‌كان، له‌گه‌ڵ كێشمه‌كێشه سیاسیه‌كان.
ـ ئێمه رووبه‌روویی كێشه‌یه‌كی دوولایه‌نی ده‌بوینه‌وه كه‌گاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وجێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ده‌كرد كه‌هاووڵاتیان چاوه‌رێی چاره‌سه‌ری بوون.
ـ ئه‌گه‌ر هاووڵاتی بزانێت كه‌بودجه‌ی په‌سه‌ندكرا كه‌واته به‌شێك ده‌بێت له‌سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیان، چونكه چاره‌سه‌ری بۆكێشه‌كانی و كه‌موكوریه‌كانی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت.
ـ ئه‌مڕۆ ئێمه له‌هه‌مبه‌ر سه‌پاندنی بودجه‌داینه بۆ سێ ساڵ، ته‌واوه بۆ هه‌ر حكومه‌تێك یان وه‌زاره‌تێك ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشكێش بكات و ره‌نگدانه‌وهی رێكاره جێبه‌جێكراوه‌كانیشه بۆ هاووڵاتیان.
ـ دواكه‌وتنی به‌هۆی ناسه‌قامگیری بازاری دارایی و گۆڕانكاری نرخی ئالوگۆڕ بووه، وبڕیاره‌كه‌مان سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵاوسان و گۆرینی نرخی ئالوگۆڕ و كاریگه‌ری بۆدووباره هه‌ژماره‌كردنی بودجه ده‌گه‌رێته‌وه.
ـ پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی گرێبه‌ست و خاوه‌ن بروانامه باڵاكان و یه‌كه‌مه‌كان، كه‌به‌شێكه له‌شایسته‌كان، وده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجیه‌كانی پێویست بۆی دابین بكات، و پاره‌ی پێویست بۆ دابینكردنی مووچه‌ی ئه‌م چینانه گه‌ره‌نتی بكات.
ـ له‌ناو بودجه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌چاره‌سه‌ریه‌كانمان داناوه، وبه‌پێی كاره له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته. هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ژاریشمان داناوه، له‌وانه زیادكردنی ژماره‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ـ بۆ یه‌كه‌م جار وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی، وچاوه‌رێی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ش ناكات، یه‌كێك له‌هه‌ڵه دووباره‌كان ئه‌وه بووه كه‌پرۆسه‌ی گه‌ران پشت به‌ته‌رخانكراوه‌كانی دارایی ببه‌ستێت، ئه‌مه ده‌مان گه‌ینێته كۆتایی ساڵ به‌بێی ئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كان یارمه‌تیه‌كانی نه‌ختینه وه‌ربگرن.
ـ له‌بواری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌رۆژی 15ی كانوونی دووه‌م، پرۆسه‌ی گه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان راگه‌یاندووه و تائێستا 50% له‌ئه‌وانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه تێپه‌رمان كردووه، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه یارمه‌تییه نه‌ختینه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی وه‌رگرتنینه خه‌رج ده‌كرێن.
ـ 60% ته‌رخانمان كردووه بۆ مووچه ویارمه‌تی نه‌ختینه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی نه‌ختینه تریش ده‌بێت و خێزانه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یان گرته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه‌قوتابین و ده‌خوێنن.
ـ بۆ یه‌كه‌م جاره سندووقێك بۆ پشتگیریكردنی پارێزگا هه‌ژاره‌كان داده‌مه‌زرێنین، كه‌به‌رێگای رێپیوانه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان دیار ده‌كرێن و چاره‌سه‌ری دیارده‌ی هه‌ژاری له‌م پارێزگایانه ده‌كات، چونكه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ره‌وشێكی هه‌ژاریداین كه‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی هه‌یه.
ـ ئێمه پشت راستین كه لێكۆڵینه‌كانی داهاتوو ده‌بن هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژار له‌به‌ر رۆشنایی جێبه‌جێكردنی چاره‌سه‌ری و پلانه‌دانراوه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی حكومه‌ت.
ـ په‌رۆشیمان بۆ پشتگیریكردنی پارێزگا ئازادكراوه‌كان، بڕی 500 ملیار دینارمان ته‌رخانكردووه بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان و پشتگیریكردنی خێزانه ئاواره‌كان و ده‌بێ ئه‌و شارانه كه‌لێیان ئاواربوونه ئاماده‌یان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌پرسی ئاواره‌كان بێنین.
ـ بودجه دامه‌زراندنی سندووقێك له‌خۆی ده‌گرێت بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی شه‌نگاڵ وده‌شتی نه‌یناوا، وگوژمه‌ی 50 ملیار دیناربۆیان ته‌رخانمان كردووه.
ـ لێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ برایان له‌هه‌رێمی كوردستان كاتێكی زۆری برد، وبه‌رێكه‌وتنێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان گه‌یشتین، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌زۆربه‌ی بابه‌ته په‌یوه‌سته‌كانی به‌بودجه، به‌ناردنی نه‌وت ورێگای ئیداره‌كردن و چاودێریكردنی.
ـ بۆ یه‌كه‌م جار رێكه‌وتن كرا كه‌هه‌موو داهاتی نه‌وتی به‌رهه‌مهێن و به‌شه‌كانی له‌كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌ك بانك كۆبكرێته‌وه، بۆ هه‌موو داهاته‌كان به‌بێ بڕین بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك، وسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم یان ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێده‌دات، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی ده‌بێت.
ـ ژماره‌ی بانكی ناوبراو ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری حكومه‌تی فیدراڵه‌وه و هه‌موو ژماره بانكیه‌كانی وه‌كو ئه‌و داده‌خرێن. ئه‌مه لێگه‌یشتنێكی گرنگه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر داهاته‌كان و رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم.
ـ لێگه‌یشتنه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌خاڵی روون كراوه، پێگریبوونه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم روون ده‌كاته‌وه وبه‌پێی ده‌ستوور و یاسا و رێكه‌وتنی سیاسی ده‌بێت كه‌به‌رنامه‌ی ویزاری له‌خۆی گرتووه.
ـ له‌كاتێ بوونی ناكۆكی له‌نێوان حكومه‌تی فیدارڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌كی هاوبش راسپارده‌كانی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵی به‌رز ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی بڕیارێكی گونجاو.
ـ ئێمه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتن، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ لێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به‌په‌سه‌ندكردنی گرنگترین یاسا ئه‌ویش یاسایی نه‌وت وغازه.
ـ كۆیی بودجه 197.828 تریلۆن دیناره، به‌ڵام بودجه‌ی ته‌شغیلی 150.273 تریلیۆن دیناره.و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان 47.555 دیناره، كورتهێنانیش 63.275 تریلیۆن دیناره.
ـ ته‌واوی داهاته‌كان گه‌یشتووته 134.553 ترلیۆن دینار، داهاتی نه‌وتییه‌كان 117.252 تریلیۆن دینار، له‌سه‌ر بنه‌مایی 70%$ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك خه‌مڵیننراوه وهه‌نارده ده‌كرێت به رێژه‌ی 3.5 ملیون به‌رمیل له‌رۆژێكدا، له‌وانه 400 هه‌زار به‌رمیل له‌هه‌رێمی كوردستان و داهاتی نا نه‌وتیش گه‌یشتووته 17.301 تریلیۆن دینار.
ـ بودجه‌ی ته‌شغیلی به‌رزبویته‌وه به‌هۆی دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و گرێبه‌ستی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان، و دامه‌رزاندنی خاوه‌ن بروانامه‌كانی باڵا و یه‌كه‌مه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هۆكاری قه‌رده‌كان كه‌پێشتر نه‌دراینه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی یاسایی بودجه.
ـ له‌ساڵی 2021 بڕی 6.875 تریلیۆن دینار وه‌كو قه‌رد دراینه‌ته‌وه وله‌م ساڵه‌دا (2023) بڕی 12.75 ده‌ده‌ینه‌وه، وئه‌م قه‌رداناشه ده‌ره‌كی و ناوخۆیین وپێویسته بدرێنه‌وه.
ـ ته‌رخانكراوه داراییه‌كانی ده‌رمان پرسێكی گرنگه، و به‌بڕی 300 ملیار دینار زیاتر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته 1.6 تری