بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی جەژنی خەلیقەی ئاڕاستەی سوببەکان کرد.
سیدحکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی
هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هاوبەشانمان لە نشتیمان و لە مرۆڤایەتی سابیئەی مەندائیەکان
ئاهەنگی جەژنی بڕۆنایا دەگێڕن کە بۆنەیەکی ئایینی گرنگە لەلایان و ئێمە پیرۆزباییان لێدەکەین و جەختیش دەکەینەوەسەر هاوبەشبوونیان و هاوبەشبوونی پێکهاتەکانی دی لەبونیادنانی ئەم نیشتیمانە، چونکە مەندائیەکان بەشێکی گرنگن و پردێکیشن بۆگەیشتن بەسەرجەم مەندائیەکانی جیهان.