خوێندنی باڵا سەكۆی بۆ توێژینەوەی كارپێكراو دەستپێدەكات كە 50 هەزار پڕۆژەی زانستی لەخۆدەگرێت

ناوخۆ
  • 13-03-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خستنەڕووی سەكۆی توێژینەوەی كارپێكراوی ڕاگەیاند كە 50 هەزار پڕۆژەی زانستی لە بوارە تایبەتمەندە جیاوازەكان لەخۆدەگرێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە سەكۆیەكە بەستراوەتەوە بە سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتەوە.
    وتەبێژی وەزارەتەكە حەیدەر عەبودی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتەكە كۆمەڵێك سەكۆی هەیە لە بەڵگەنامەكردنی توێژینەوەكان لە بواری كارپێكراو لە بەشە جیاوازەكاندا و ئەم توێژینەوەیانە پڕۆژەی زانستین كە لەلایەن زانكۆكانی عێراقەوە پێشكەش دەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانج لە سەكۆیەكە بریتییە لە بەستنەوەی بە هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەت، بۆ خۆراكدانی بە چارەسەری زانستی بۆ هەموو كێشە تەكنیكی و ڕێكار و ژینگەیی و ئابوورییەكان، كە لەلایەن توێژەرانی پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەكاندا پێشكەش دەكرێت و ئاماژەی بەوەشكرد كە پرۆسەی بەستنەوە بە نوێنەرایەتی بوارێكی كارلێككارانە دەكات لە نێوان زانكۆ و كۆمەڵگادا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : زانكۆكانی عێراق لە ڕێگەی سەكۆكەوە كە قۆناغی چوارەمی تەواو بوو، 50 هەزار پڕۆژەی زانستییان لە زانكۆ جیاوازەكانەوە دابینكرد.