دەستپاكی: دوو فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی دەرچووە

سیاسی
  • 13-03-2023, 21:37
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی دوو فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی لەدژی سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی ئاشكرا كرد بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە پارە و بەرژەوەندییەكانی ئەو قەوارەیە گەیاندووە كە تێیدا كاردەكات، هەروەها بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەكی لە ئەركەكان و كاری خۆی كردووە.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و بەشی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆن ڕایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ دوو فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی لە دژی سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سونی دەركردووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەكەم فەرمانی دەستگیركردن وەكو دەرئەنجامی ئەو سەرپێچییە كارگێڕی و داراییانەی كە گرێبەستەكەی تێكدا كە لەنێوان دیوانی وەقفی و یەكێك لە كۆمپانیا ژاپۆنییەكان ئەنجامدرا، بە مەبەستی دروستكردنی مزگەوتی گەورەی نەینەوا لە موسڵ، بە بڕی (42,027,255,000) ملیار دینار.
    فەرمانگەكە لە درێژەی قسەكانیدا : دیوان بڕی (4,242,725,000) ملیار دیناری بە كۆمپانیای ژاپۆنی بەخشی وەك پێشەكی سەرەتایی بەبێ ئەوەی ئەمە لە مەرجەكانی تەندەر و گرێبەستی نێوان هەردوولادا ئاماژەی پێبكرێت، ئاماژەی بەوەدا كە كارەكە ئەنجام نەدراوە بەهۆی هاتنە ناوەوەی توخمە تیرۆریستییەكانی داعش بۆ ناو پارێزگاكە، ئاماژە بەوە دەكات كە دیوانەكە نەیكردووە بە وەرگرتنەوەی پارەی پێشوەختە لە كۆمپانیاكە، لەكاتێكدا فەرمانی دووەم دەرچووە لە بەرامبەر پاشخانی پێشێلكارییەكان لە گواستنەوەی باڵەخانەی (وەقف خەیر ) كە دەكەوێتە ناوچەی ئەعزەمییە بۆ وەبەرهێنەرێك بە پێشێلكردنی یاسا.
     ئاماژەی بەوەشكرد : دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ بڕیاری دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی دەركرد، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەكانی (340 و 331)ی لە ق.ع.ع.