بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە هیشام ریكابی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە ئەو بودجەیەی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە ڕێگە خۆشدەكات بەرەو ئاسۆی فراوانی گەشەپێدان.
ریكابی لە تویتێكدا كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ بودجەیەكی گەورەی پەسەندكرد كە مامەڵەی لەگەڵ چەندین دۆسیە گرنگەكانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و وەبەرهێنان و دامەزراندنی ئابوورییەكی كردبوو و سندوقی گەشەپێدان كە خۆی دەگرێتە ئەستۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە كەڵەكەبووەكانی پەیوەست بە نیشتەجێبوون و ڕێگاوبان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم بودجەیە ڕێگە خۆشدەكات بەرەو ئاسۆی فراوانی گەشەپێدان.