بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی دیارترین بڕگەكانی بودجەی گشتی بۆ ساڵی ئێستای ئاشكراكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كورتهێنانی بودجە كە 63 ترلیۆن دینارە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كورتهێنان لە بودجەی ساڵی ڕابردوودا بڕی 63 ترلیۆن دینار بووە، كە لە كۆمەڵێك سەرچاوەوە دەیانگرێتەوە، لەوانە ئەو بڕە پارەیەی لە وەزارەتی دارایی گواستراوەتەوە لە پشكی گواستنەوەی گەنجینەی بانكی ناوەندی و بۆند و قەرزی ناوخۆیی و سەرچاوەی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كورتهێنان كۆنترۆڵكراوە و بە تەواوی داپۆشراوە و ئاماژەی بەوەشكرد نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو كە هەناردە دەكرێت لە بودجەدا بە 70 دۆلار پەسەندكراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : بڕی هەناردەی نەوتی خاو ڕۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە، لەنێویاندا 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە دێت، ئاماژەی بەوەشكرد : داهاتی نەوت دەگاتە 117.252 ترلیۆن دینار، هاوكات داهاتی بێجگە لە نەوت دەگاتە 17.301 ترلیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆی خەرجییە پێشنیار كراوەكان 197.828 ترلیۆن دینارە، پڕۆژەكانی وەبەرهێنانیش 47.555 ترلیۆن دینارە.