بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەسیر داود غریری" وەزیری بازرگانی،وردەکاری کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و ئێرانی ڕاگەیاند"هاوکات ئاماژەی بەواژۆکردنی رێککەوتنی هاوبەش بۆ پەڕه پێدانی پەیوەندییه ئابوورییەکان دەدات.
"ئەسیر داود غریری"لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ"ئیحسان خاندوزی "وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیی بوو ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی لیژنەی عێراقی- ئێرانی بە واژۆکردنی رێکەوتنامەیەکی هاوبەش بوە لەسەر زۆر بابەت و لێکتێگەیشتن کە پەرە بە پەیوەندی ئابوورییەکان دەدات.
لەوانە لایەنی وەبەرهێنان،و ناوچە ئازاد لە بواری بازرگانی، و ئاڵوگۆڕی ئابووری و زیادکردنی ئاڵوگۆڕییەکە،و دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی، و هاوکارییەکان لە بواری هێڵی ئاسنین و ئاو، سنوورە هاوبەشەکان،و لە بواری کارەبادا ، لایەنی نەوت و دارایی و بانکی.
وەزیری بازرگانی عێراق ،لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا باسی لە یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و کاراکردنی ئەو پرسانەی کرد کە لە لێکۆڵینەوەدان لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی وەزیری بازرگانی عێراق و وەزیری ئابووری و کاروباری دارایی ئێران.
"ئەسیر داود غریری "وتیشی " ئەوەی واژۆکرا لە کەشێکی ئەرێنی و ڕۆحێکی گەورەی هاوکاریدا بوو بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات، و لەڕێگەی بەرنامە حکومییەکەی و ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران بەپاڵپشتی کەرتی تایبەت ، ئاسانکاری بۆ کاروبارەکان دەکرێت ، لەبەردەم هەناردەکردنی لایەنی عێراقی و هاوسەنگی بازرگانی هەردوو وڵات بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی بنیاتنەر و بەرژەوەندی لە پیشەسازی و کاڵاکان هەبێت ، بە سوودی بەراوردکاری بۆ هەردوو لایەن.
وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەم بەرژەوەندییە ئامانجی پەرەپێدان و پەیوەندییەکانە بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەردوو لایەن بکات نەک یەک لایەنەوە . هەروەک روونیشیکردەوە "کە دەستمان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاریگەرییەکانی حکومەت و پەرەپێدانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ ، لەو رووەشەوە عێراق ڕۆڵێکی ئەرێنی هەیە لە لێک تێگەیشتنە نێودەوڵەتییەکان،لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ،بەتایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.