بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند" مووچەی پلە خوارەکان بەپێی پێوەرە نوێیەکە بە ڕێژەی لەسەدا 150 زیاد دەکات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە لە یاسا نوێیەکەدا دەرماڵەی بژێوی لەسەدا 50 بە سەرجەم فەرمانبەران دەدرێت.
"عەتوان عەتوانی"سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"هەنگاو دەنێین بۆ هەموارکردنەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە شێوەیەک کە دادپەروەری دەستەبەربکات.
ئاماژەی بەوەشکرد " پێوەری نوێی مووچە لە ئێستادا پێشکەش بە لیژنەیەکی پسپۆڕان کراوە بۆ ئەوەی بۆچوونی کۆتایی خۆیان بدەن، پاشان پێوەرە نوێیەکەی موچە دەگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی.
"عەتوان عەتوانی" ئاشکراشیکرد"زیادکردنی مووچەی پلە خوارەکان بەپێی پێوەرە نوێیەکە لەسەدا 150 زیاد دەبێت ، کەمترین مووچەی ( پلەی دەیەم) 425 هەزار دینار دەبێت.
هەروەک ووتیشی"بەپێی یاسا نوێیەکە، دەرماڵەی بژێوی لەسەدا 50 دەدرێتە سەرجەم فەرمانبەران.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە