هەواڵگری سەربازی 11 تیرۆریستی لە چوار پارێزگا دەستگیرکرد

ئەمنی
  • 13-03-2023, 15:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیرکردنی 11 تیرۆریستی لە بەغدا و کەرکوک، میسان و سەلاحەددین ڕاگەیاند.
     لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایداهاتووە"لەئەنجامی زانیاری پێشوەختە و هەوڵی بێوچانی بەڕێوەبەرایەتی  (هەواڵگری و ئاسایش)، و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان، و ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک، و فیرقەی چواردە و حەڤدە،و  هێزێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی ئامرلی ، لە چەند بۆسەیەکی جیا لەچەند ناوچەیەکی جیاجیادا ، توانرا (11) چەتە لە تیرۆریستییەکانی داعش دەستگیربکەن. 
     راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"ئەو تیرۆریستانە، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابون بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر لە قەزەکانی "شرگات و مەجەرکەبیر و ناحیەکانی ڕەشید و ئامرلی " کە لەو ڕێکخراوی تیرۆرستیە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە. 
    راگەیەندراوەکەی هەواڵگری سەربازی جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەستگیرکراوان بەپێی بنەماکانی یاسای سزادانی عێراقی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی دادوەری دەکرێن بۆ سەپاندنی یاسا بەسەریاندا.