بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە لەسەر پابەندبوونی تەواو بەو پلانەی بۆ پاراستنی بنكەكانی دەنگدان لەكاتی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن داریشتووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پرۆسەكانی بەغداد رایگەیاند: یاردەدەری ئەمنی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد بە هاوەڵی فرماندەی هێزی پیادەی شەش چەند بنكەیەكی دەنگدانی لە چوارچێوەی سنوری چالاكییان لە ناوچەی حارسییەی خۆرئاوای ئەبوغرێب بەسەركردەوە. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە، تەئكیدكراوەتەوە لەسەر پاراستنی بنكەكانی دەنگدان و پابەندبوون بەو پلانی دایانرشتووە بۆ رۆژی هەڵبژاردن.