بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"زیاد عەلی فازل" وەزیری کارەبا رێنمایی ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت کرد بۆ ئامادەکردنی پلانێکی گشتگیر و تایبەت بۆ زیادکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
وەزیری کارەبا، لەراگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە"سەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەت لە بەشەکانی بەرهەمهێنان، و گواستنەوە و دابەشکردن،ڕاسپێردراون بۆ ئامادەکردنی پلانی خزمەتگوزاری پێویست لە پێدانی کارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان.
هەروەک بەشەکانی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکرڵ و تەکنیکی ڕاسپارد کە بەدواداچوون بۆ ئەم پلانە و ڕێکارەکانی بکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەراستی لێی سوودمەندبن.
هەروەک جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە بەشی کۆنترۆڵ دەبێت کاتەکانی دابەشکردنی دادپەروەرانەی کارەبا لەبەرچاوبگرێت، و پەرەپێدان و چارەسەری خێرا بۆ کێشەکان بکات، و بەرپرسیاریەتی خێرا لە وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان و گرفتەکان بگرێتە ئەستۆ، لەلایەن کەرت و بەشە تەکنیکییە لێهاتووەکانەوە.