وەزارەتی ناوخۆ: سوودمان لە شارەزایی نوێنەرایەتییە ڕاوێژکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا وەرگرتوە

ناوخۆ
  • 13-03-2023, 13:59
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ سوودمەندبوونی لەتوانا و شارەزایی نوێنەرایەتییە ڕاوێژکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ئیدارەدانی ڕووداوە گەورەکاندا پشتڕاستکردەوە.
     لیوا"زیاد تەها "ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری مەشق و ڕاهێنان بە نوێنەرایەتی وەزیری ناوخۆ،لە وتارێکدا لە میانی بەڕێوەبردنی وەرۆکشۆپێل بۆ بۆنە گەورەکان کە لە بەغدا بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ، لەماوەی 100 ساڵەی تەمەنیەوە، خاوەنی لێهاتوویی و توانا مرۆی خۆی بووە ،توانای ئەوەی هەیە ئەرکەکانی بە شێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدات، بەگوێرەی قەبارەی ئەو هەڕەشە و تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی پێکهاتە و بەشەکانی دەبێتەوە.
    راشیگەیاند"کە وەزارەت توانیویەتی لێهاتووی  بەرزی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە جیهانیدا بسەلمێنێت، کە لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانی داعشەوە رووبەرووی پێکهاتە شەڕکەرەکانی وەزارەتە بونەتەوە  لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و هێزەکآنی بەرپەچدانەوەی خێرا و فەرماندەیی هێزەکانی فریاکەوتن لەگەڵ پێکهاتە سەربازییە نیشتمانییەکانی دیکە و هێزەکانی حەشدی شەعبی ، کە توانیان تیرۆر تێکبشکێنن و لەناوببەن، هەروەک دەبێت بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ وشککردنەوەی سەرچاوەکانی تیرۆر و لەناوبردنی یەکجارەکی و هەمیشەیی.
    وتیشی"هەوڵەکان لە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ورێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵیان هەبوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن و پاڵپشتیکردنی وەزارەت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی ، کە ئەو هەوڵ و پاڵپشتییە نێودەوڵەتییانەی کە پێشکەشی وەزارەتەکە کراوە بەرز دەنرخێنین ، بەتایبەت خواست و دڵسۆزی یەکێتی ئەوروپا بۆ پشتگیریکردنی وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێگەی ناردنی نوێنەری ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا بۆ چاکسازی لە بەشی ئاسایش لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا، کە پشتگیری ڕاوێژکاری پێشکەش بە دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان دەکات، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە ئەمنییە سەرکەوتووەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
     هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە"کە وەزارەتی ناوخۆ خواستی هەیە وەبەرهێنان لەو شارەزاییە بکات کە لەبەردەستی نوێنەرایەتییەکەدایە، سەرەڕای ئەو تەحەددایانەی کە لەبەردەم کارەکانیدا هەبوونە  لە ساڵانی 2019 تا 2022 بەهۆی پەتای کۆرۆنا.
    ئاماژەی بەوەشدا"بەڕێوەچوونی 25ەمین جامی کەنداوی عەرەبی لە عێراق بۆنەیەکی گەورەی ئەمنی بوو ، لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و عەرەبی و بە تەحەدای ئەمنی دادەنرا کە پێویستە وەزارەت هەموو وزەیەکی مرۆیی و لۆجستی خۆی کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی کارەکانی ڕووداوەکە سەرکەوتوو بێت و بگاتە ئامانجە خوازراوەکانی. 
     لە درێژەی قسەکانیدا "زیاد تەها" وتیشی " پێویستە ئاماژە بە ئەزموونی بەڕێوەچوونی مۆندیال لە قەتەر بکەین لەو  سەرکەوتنە ناوازەیەی کە برایان لە قەتەر بەدەستیان هێناوە، لە ڕێکخستنی باش و کوالیتی خزمەتگوزارییەکان کە هاندەربوو  بۆ عێراق لە هەوڵدان بۆ بەرکردنەوەی ئاستی پاڵەوانێتی کەنداو بۆ  ئاستی مۆندیال، و ئێمە پێمان وایە کە ئێمە لەوەدا سەرکەوتوو بووین.
     هەوەک ڕوونیشی کردەوە"کە لە میانی پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو، وەزارەتی ناوخۆ خواستی لەسەر ئەوە بوو کە  سود لە شارەزایی نوێنەرایەتییە ڕاوێژکارەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕووداوە گەورەکان و گرتنەبەری نوێترین شێوازەکانی پاراستن و ئاسایش وەربگرێت ، و ڕاوێژکارانی نوێنەراتیەکان بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کرد لە مەیدانەکەدا و لە کاتی چالاکییەکەدا کورتەیەک لە هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکانیان بینی و ،کە  ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا رۆلیان هەبوو لە هەوڵەکان .