بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،حکومەتی هەرێمی کوردستان،سبەی سێشەممەی کردە پشوی فەرمی لەسەر جەم دام ودەزگاکان.
حکومەتی هەرێم، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە" سبەی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دام ودەزگا حکومییەکانی هەرێم دەبێتە پشوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم پشوە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایک بوونی سەرکردەی گەورەی کورد مەلا مستەفا بارزانی رابەری شۆرش و بزوتنەوەی کوردە لەکوردستان .