بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ لە وەزارەتی ناوخۆ ، دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە تاوانی جۆراوجۆر لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "هێزەکانی دەزگاکە،بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروست ، توانیویانە یەکێک لەو کەسانە دەستگیربکەن کە تۆمەتبارە بەچەندین تاوانی کوشتن لە ئەنبار.
ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە " کە لەلایەکی دیکەوە" تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی فرۆشتنی منداڵێکی سێ مانگی داوە ، بە 13 هەزار دۆلاری لە پارێزگای بەغدا.
راگەیەندراوەکەی دەزگای هەواڵگری ئەوەشی خستۆتەروو"کە لە بۆسەیەکی تری توندی ئەمنیدا، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە بازرگانییان بە شوێنەوارەوە کردووە،و ئەو دوو تۆمەتبارە 14 پارچە لە شوێنەواریان لەبەردەستدا بوو.