بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، یونسکۆ لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس پرسی دامەزراندنی هێڵێکی پەیوەندی تاوتوێکرد بۆ یارمەتیدانی ژنە ڕۆژنامەنووسەکانی عێراق.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین "ئەمڕۆ رێکخراوی یونسکۆ و بەرپرسی بەرنامەکانی ئازادی ڕادەربڕین لە ڕێکخراوی چاپەمەنی ئازادی بێ سنووری هۆڵەندا لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عێراقی دیدارێکی ئەنجامدا،کەئامانج لێی بریتی بوو لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ یونسکۆ لە عێراق.
پەیامنێرمان ئەوەشی وت "کە رۆژنامەنوسان لەگەڵ "یۆن جۆنسۆن " نوێنەری ڕێکخراوە هۆڵەندییەکە و" زیاء سوبحی " لە یونسکۆ گفتوگۆیان کرد، سەبارەت بە دامەزراندنی هێڵی یارمەتی بۆ ژنە ڕۆژنامەنوسانی عێراقی و بەکارهێنانی سیستەمی سەلامەتی و ئاسایش لە میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی، بەتایبەت کە بەشێکی گرنگی بەرپرسیارێتی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە ئەستۆی دامەزراوە ڕۆژنامەوانی و میدیاییەکاندایە.
پەیامنێرمان ئەوەشی پێراگەیاندین " کە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس ڕەخنەی توندت خۆیان سەبارەت بە پێدانی بەخشینی ڕێکخراوە ناوخۆییەکان دەربڕی کە هیچ گرنگیەکیان بۆ ڕۆژنامەنووسان و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان بەدەست نەهێناوە، سەرەڕای بەدەستهێنانی دەیان پڕۆژە و هاوکاری لە ساڵی 2006ەوە تا ئەم دواییانە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد"تیمی ڕۆژنامەنووسان پڕۆژەکانی یونسکۆ و تیمی پشتیوانی بۆ پڕۆژەی شکاندنی بێدەنگی کە لەلایەن یونسکۆ و ڕێکخراوی هۆڵەندییەوە جێبەجێکرا، پێشنیاریان پێشکەش بە تیمی نێودەوڵەتی کرد، کە بریتی بوو لە دامەزراندنی تیمێکی نیشتمانی لە ڕۆژنامەنووسانی عێراقی لە ژنان و پیاوان کە ڕۆڵی بەرێوەنردنی هێڵی یارمەتیان پێبدرێت ، دوور لە ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان کە ئێستا بازرگانی بە پرسەکانی ڕۆژنامەنووسانەوە دەکەن.