بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،دووپاتی کردەوە کە پارەی عێراق لای بانکی یەدەگی فیدراڵی (بانکی ئەمریکی) دانراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق وەبەرهێنانی دارایی لە بانکی "سیلیکۆن فالی" ئەمریکیدا نییە.
"ساڵح"بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی " کە "پرسی داڕمانی بانکی (سیلیکۆن فالی) لە ئەمریکا بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، کە ئەویش قەرزەکان و هەروەک گەیشتوونەتە ئاستێک کە لەو بەربەستە سەلامەتە تێدەپەڕێنێت کە پێویستە بۆ پشکەکان،کە ئەمەش نیشاندەرێکی مەترسی بەرزە.
"سالح " ڕوونیشیکردەوە" ئەم قەرزانە پێکدێن لەو زەمانەتانەی کە بەهاکەیان لەگەڵ بەرزبوونەوەی سوودی ئەمەریکا کەمبووەتەوە، لەکاتێکدا کە پێوەرەکانی سەلامەتی دەستیانکردووە بە نیشاندانی ئەوەی کە بانکەکە پێویستی بە سەرمایەی زیادە هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی زیانەکانی ئەگەری هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە کە خێراتر کەمبوونەوەی سەرمایە هەیە، لە ئەنجامی زیانەکانەوە، هەروەها وەستانی وەبەرهێنان لە سەروەت و سامانی داراییدا کە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەڕێوەی دەبات بۆ بەدەستهێنانی قازانجەکانی، کە ڕێژەی گونجاوی سەرمایەی زیاتر لە سەدا 16ی کردووە لەبری کەمترین ڕێژەی پێویست کە لەسەدا 10,5 بێت، کە ڕێژەی سەرمایەی دیاریکراوە بۆ سەروەت و سامانی مەترسیدارە، ئەمەش بەو مانایەیە کە بانک بەدوای نەختینەییدا دەگەڕێت بەبێ وەبەرهێنان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی نەختینەیی یان مەترسی وتیشی"بانکەکە ماوەیەکە سوودێکی زۆری لەسەر قەرزی کورتخایەن داناوە بەهۆی سیاسەتی دراوی توندی بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا، کە ئەمڕۆ بۆ لەسەدا 5 نزیک بووەتەوە،لەکاتێکدا بانکەکە کاری زیاتر لەسەر حەواڵە و بۆندەکانی گەنجینەی ئەمەریکایە دەکات کە وەبەرهێنانیان تێدا لە ساڵێک بۆ 30 ساڵە ، کە زۆر زیانبەخش بووە، چونکە بەهای وەبەرهێنانە داراییەکان وەک سەروەت و سامان دەستی بە کەمبوونەوە کردووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود، جگە لەوەی داشکاندنیان بە ڕێژەیەکی بەرز بۆ تەسفیەکردنیان بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کشانەوەی کۆمپانیا تەکنەلۆژییە دۆڕاوەکان ببنەوە کە پەنایان بردە بەر کشاندنەوەی پارەی ئێستایان لە بانکی "سیلیکۆن فالی" بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سەختی دارایی خۆی ببێتەوە بەهۆی پاشەکشە و هەڵاوسان لە ئابووری ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم بابەتە وایکرد کە بانکەکە کارەکانی داشکاندن بە ڕێژەیەکی بەرزی داشکاندن یان زەرەر بۆ سەروەت و سامانی بۆندەکانی حکومەت ئەنجامبدات، هۆکاری خێراکردنی داشکاندنەکەش بۆ دابینکردنی نەختینەیی پێویست بۆ داوای خەڵک یان ئەو کۆمپانیایانە کە پارەی دانراوەکانیان لێ دەکێشنەوە لە ترسی بانکی تەقلیدی،بە ئاماژەدان بەوەی کە "بانکی "سیلیکۆن فالی" هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە لێبڕینی حەواڵەی زیاتر و تەسفیەکردنیان بە زەرەر،ئەمەش حاڵەتەکانی داشکاندنی بۆندەکانی زیاد کردووە بە زەرەر لەسەر لایەک، لە بەرامبەر کشانەوەی بەردەوامی پارە دانراوەکان لەلایەن وەبەرهێنەران لە لایەکی دیکەوە.
ئاشکراشیکرد"دەسەڵاتی چاودێری بانکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاودێری لەسەر ئەو بانکە داناوە کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، کە مایەپووچبوونی ڕاگەیاند، ئەمە جگە لەوەی دەسەڵاتی بیمەی وەبەرهێنانی فیدراڵی ڕێوشوێنی گرتەبەر بۆ پاراستنی پارەی وەبەرهێنە بچووکەکان بۆ ئەو رێژەیەی کە دەوترێت لانیکەم لە 250 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.
سەبارەت بە مەترسییەکانی کاریگەرییەکانی ئیفلاسی بانکی ئەمریکی لەسەر عێراق، ساڵح ئەوەی خستەروو"کە عێراق پارەی دانراوی لە بانکی پێشوودا نییە و دۆلاری عێراق لە بانکی یەدەگی فیدراڵی "بانکی ئەمریکی" دانراوە .
"ساڵح " لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " وەبەرهێنانە عێراقییەکان بە وردی لە چوارچێوەی رێوشوێنێکی توند لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە وەبەرهێنان دەکرێن و بە پێی بەڵگەی وەبەرهێنانی ستاندارد کە لە مەترسی جۆراوجۆر دوور دەخرێنەوە.